رزگار حاجی حەمە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی ی.ن.ک
رایگەیاند: یەکێتی ئامادەی ئەنجامدانی کۆبوونەوە و دانوستانە لەگەڵ سەرجەم
لایەنەکان بەمەبەستی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت .
وتیشی: ئێمە وەک ی.ن.ک ئامادەکاریی خۆمان بۆ
دانوستانەکانی پێکهێنانی حکومەت کردووە، پێشتر کۆبووینەتەوە و ئەندامانی وەفدی
دانوستانکار دیاریکراون”.
ئاماژەی بەوەشکرد: بۆ دەستکردن بە دانوستانەکان
چاوەڕێی پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنین لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای
هەڵبژاردنەکانەوە، لەدوای ئەوە دەست بە سەردانی و کۆبوونەوەکانمان دەکەین.
رزگار حاجی حەمە ئەوەشی خستەڕوو: تا ئێستا هیچ
وادەیەک بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی دیموکرات دیاری نەکراوە، بە دڵنیاییەوە ئەویش
دەکەوێتە دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP