​ یەکێتی جوتیارانی کوردستان لە کەركوك: ئەوەش بەڕەوا نازانن لەشار و لادێ و گوندی رەسەنی خۆت سەرژمیری بکەی

کوردستان
11:02 - 2024-11-25

لقی کەرکوکی یەکێتی جوتیارانی کوردستان وەڵامی ئەو لایەنانە دەداتەوە کە دەڵێن کورد لە هەولێرو سلێمانییەوە هێنراوە بۆ لەکەرکوک بۆسەرژمێری.

یەکێتی جوتیارانی کوردستان بەیاننامەیەکی بۆ ڕای گشتی بڵاودەکردەوە و ڕایدەگەیەنێت: بۆهەموو لایەکی ڕوون دەکەینەوە، ئەوکەسانەی هاتوون لە کەرکوک سەرژمێریان کردوە، خەڵکی ڕەسەنی کەرکوکن زۆربەیان جووتیارو لادێنشینەکانی شاری کەرکوکن.

 

بەیاننامەی یەکێتی جوتیارانی کوردستان ‌‌/لقی کەرکوك

 

بەڕێزان راستیەک هەیە دەمەوێت لێرەدا بۆ رای گشتی و وڵاتانی دراوسێ و عەرەبی و هەموو لایەک روونبکەمەوە،

کێن ئەوکەسانەی هاتون لە کەرکوک سەرژمێریان کردوە؟ ئەوانە خەڵکی رەسەنی کەرکوکن زۆربەیان جووتیار و لادێنشینەکان و هەژارانی شاری کەرکوکن کە لەسەدەی رابردوەوە واتە لەساڵەکانی شەستەکانەوە لەسەر دەستی رژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق بێ بەزەییانە لەسەر زەوی و جێگا و رێگای خۆیان دەردەکرێن و خانو و ماڵیان دەسوتێنن گەنجەکانیان زیندان دەکرێن و لەسێدارە دەدرێن بەزۆر راگواستنەوەی کۆمەڵگا زۆرە ملێکانی دەوروبەری هەولێرو سلێمانی دەکرێن هەندێ جاریش بۆ باشوری عێراق بووە تەنانەت بەوەش نەوەستاون ساڵی‌ هەشتاوهەشت بەشێکی زۆری گوندەکانی کەرکوک بەرشاڵاوی بەدناوی ئەنفال کەوتون تا ئێستاش خەڵکەکەی بێسەروشوێن کراوە.

بۆیە خەڵکی کەرکوک چاوەڕوانی لە حکومەتی میراتگردەکرد کەزۆربەی کاربەدەستەکانی حکومەتی ئێستای عێراق ئەو راستیانه باش دەزانن بە چاوی خۆیان بینیویانە چونکە ئەوانیش لەکاتی معارزە و شۆڕشدا لادێکانی کوردستان باوەشی بۆیان گرتبۆوە و هاوکاریان بوون، چاوەڕوان دەکرا  خەڵک قەرەبو بکرێتەوە و گوندەکان ئاوەدان بکرێنەوە بە هەموو پێداویستی وخزمەت گوزاری سەردەمیانە کە چەند ساڵە لەئاوەرەیی و دەربەدەری بێ جێ و رێی دەژین جگە لە تێکچونی باری دەرونیان رەنگە لە هەندێ شوێن بێڕێزیشیان پێکرا بێ، بۆیە هەرلەبەر کەمدەرامەتی و ناسەقامگیری سیاسی و ئەمنی نەگەڕانەوەی زەویەکانیان کە چەند ساڵە داگیرکراوە لە لایەن عەرەبە هاوردەکانەوە نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە سەر جێگاو ڕێگای خۆیان، کەچی لەهەندێ کەناڵ و لایەن دەڵێن کورد خەڵکی هەولێرو سلێمانی هێناوە لەکەرکوک سەرژمێری پێکردون ئەوە چەند بێ وێژدانیەکی گەورەیە بەرامبەر کورد دەیکەن لەدوای ئەو هەمو ئازار و مەینەتیە ئەوەش بەڕەوا نازانن لەشار و لادێ و گوندی رەسەنی خۆت سەرژمیری بکەی.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP