بڕیارە سبەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بۆ
تاوتوێی چەند پرسێک دابنیشێت.
بەپێی نووسراوێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کە وێنەیەکی
دەست کەناڵی کەرکوک کەوتووە، کۆبوونەوەکە سەعات 12ی رۆژی سێشەممە بەڕێوەدەچێت و تیایدا
میوانداریی بەڕێوەبەری هاتوچۆی کەرکوک دەکرێت.
لە کۆبوونەوەکەشدا میوانداریی بەڕێوەبەری تاوانی رێکخراو
دەکرێت و دەنگ لەسەر لۆگۆی نوێی پارێزگای کەرکوکیش دەدرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، هەفتەی ڕابردوو بڕیاربوو لۆگۆی نوێی پارێزگای کەرکوک
لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگاوە دەنگی لەسەر بدرێت، بەڵام بەهۆی نەبوونی زمانی سریانی
لەنێو لۆگۆکە و لەسەر داوای ئەنجل زیا بڕیاردەدری ئەنجوومەنی پارێزگا، پەسەندکردنی
لۆگۆکە دواخرا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP