سودانی: سەرۆک مام جەلال بەڕاستی "صمام امان" بوو

عێراق
18:48 - 2024-11-26

ئەمڕۆ دوو شەممە 25-11-2024 محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق پێشوازی لە وەفدێكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی دەكات و باسی رۆڵی سەرۆك مام جەلال دەكات لەبنیاتنانەوەی عیراق.

بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە كۆبوونەوەكەدا، سودانی باسی رۆڵی مێژوویی سەرۆك مام جەلالی كردووە و تەئکیدی کردۆتەوە كە سەرۆک مام جەلال بەڕاستی "صمام امان"ی گەلی عیراق بووە.

هەروەها سودانی جەختیشی لە گرنگی پاراستنی ئەرشیف و ئەو كارە مێژوویانەی كە سەرۆك مام جەلال كردوویەتی و وەكو میراتێك ماوەتەوە و بە نیشتمانیی بكرێت.

هەروەك دامەزراوەكەی ئاراستەكرد، كاری هاوبەش لەگەڵ تەواوی دامەزراوە و رێكخراوەكانی تر بكات، بۆ دانانی بەرنامەیەك لە تەواوی عیراقدا بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵەنگارییەكان.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، وەفدەكەی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی ئاماژەیان بەكارەكانیانكردووە لەگەڵ كەسانی ئەكادیمی و زانكۆ گەورەكانی عیراق، بۆ پێكەوە ژیانی ئاشتیانە، مافەکانی مرۆڤ، بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، و پاراستنی ژینگە.

روونیشیانكردووەتەوە، کارەکانی دامەزراوەكە سنووردار نییە تەنها بە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، بەڵکو هەوڵدەدات لە هەموو پارێزگاکانی عێراقدا کار بکات و چالاکی هەبێت.

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP