وەزارەتی نەوتی عێراق کۆی گشتیی بڕی هەناردەکراوی نەوتی له مانگی تشرینی یەکەم بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌كی بۆ داهاته‌كه‌ی نه‌كردووه.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا كه ئەمڕۆ سێشەممە، 26ی تشرینی دووەمی 2024 بڵاویكردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه كه:"مانگی 10 "تشرینی یەکەم" بڕی 103 ملیۆن و 145 هەزار و 225 بەرمیل نەوت لەلایەن کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) هەناردەکراوە.
ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕوو كه، کۆی گشتیی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی تشرینی یەکەم لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، 102 ملیۆن و 302 هەزار و 862 بەرمیل بووە، هاوکات بڕی نەوتی هەناردەکراو بۆ ئوردن، 318 هەزار و 7 بەرمیل بووە و کۆی نەوتی هەناردەکراو لە کێڵگەی گەیارە، 524 هەزار و 356 بەرمیل بووە."
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جیاواز له مانگه‌كانی رابردوو، هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ داهاتی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو نه‌كراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP