یەکێتی بەشداری لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لە سویسرا دەکات

جیهان
22:48 - 2024-11-28

کۆنفرانسی نێودەوڵەتی کەمینە و پێکهاتەو نەتەوەکان لە جنێفی پایتەختی سویسرا بەسەرپەرشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بەڕێوەدەچێت، یەکێتیش بە دوو نوێنەر  بەشداری ئەو کۆنفرانسە نێودەوڵەتیە دەکات کە دوو رۆژ دەخایەنێت و  زیاتر لە 500 کەسایەتی بە نوێنەرایەتی وڵاتان و حزب و پارتە کاریگەرەکان بەشداری تێدا دەکەن.
لەوبارەیەوە حسێن شارەزووری نوێنەری یەکێتی لە کۆنفڕانسەکە راگەیاند: لەو کۆنفرانسەدا بۆ خستنەرووی کێشەو داوا و مافی کەمینەو پێکهاتە نەوتەوەییەکانی سەرتاسەری جیهانەو یەکێتی وەک هێزیکی کاریگەری کوردستانی بانگهێشتکراوە و بەشداریی دەکات.

وتیشی: کۆنفرانسەکە ساڵانەیەو نەتەوەیەکگرتوەکانی سەرپەرشتی دەکات و تێیدا چەندین پانێڵ پێشکەشدەکرێن و کێشەی سەرەکیی نەتەوەو پێکهاتەکان باس دەکرێن.

هاوکات، نەوزاد کەریم گۆمەشینی نوێنەری یەکێتی لە کۆنفڕانسەکە رایگەیاند: نوێنەری پێکهاتەو کەمینەکان قسە لەسەر دۆخی سیاسەتی ناوچەکانیان و ئاڵنگارییەکان دەکەن و نوێنەرانی یەکێتی لەم کۆنفرانسە بە پرۆژە پێشنازەوە بەشدارن و دیدگای یەکێتی لەسەر کێشە نەتەوەی و سیاسییەکان لە هەرێم و عیراق قسەدەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد: لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی کێشەی خاک و ماف و چارەسەرەکان و ئاڵنگارییەکان دەخەینەروو، بەتایبەت خەبات و قوربانی کورد بۆ ماف و چارەی خۆنوسین و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرو پرسە مرۆڤایەتی و ئاشتیخوازەکانی کە یەکێتی رابەرایەتی راستەقینەدەکات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP