بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی
هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ شەپۆلی سەرما کۆتایی دێت و پلەکانی گەرما سێ پلە
بەرزدەبنەوە و ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور.
سەبارەت بە کەشی سبەینێش، کەشناسی هەرێم رونیکردۆتەوە:
ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ دروستبونی کەمێک تەم لە هەندێک
ناوچە لە کاتەکانی بەیانیاندا .
ئاماژەی بەوەشکردوە: سبەینێ پلەکانی گەرما بە
نزیکەی یــەک تــا ســێ پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە ئەمڕۆ .
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، بەرزترین
پلەکانی گەرما لە گەرمیان و کەرکوکە بەجۆرێکە لە گەرمیان: 18 پلەی سیلیزی و لە کەرکوک
16 پلەی سیلیزی تۆمار دەکرێت .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP