ئەمڕۆ شەممە 30-11-2024 قۆناغی سێیەم و کۆتایی پرۆسەی سەرژمێری کەتێیدا بژمێرەکان 70 پرسیار لە هاووڵاتیان دەکەن لە هەرێمی کوردستان و عیراق دەستیپێکرد، کە دوای کۆکردنەوەی زانیارییەکان دەتوانرێت لایەن و کەموکورتی و ئیجابیەکان بەپێی ئامانجی پرسیارەکان دابنرێت و ستراتیژی 10 ساڵی دابرێژرێت بەو پێیەی بڕیارە 10 ساڵ جارێک سەرژمێری گشتی لەعیراق بکرێت.
وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان زانیاری تەواوی لەسەر پرسیارەکان خستەروو، داواش لە هاووڵاتیان دەکات : "هاوشێویەی قۆناغەکانی پێشوو هاوکاری بژمێرەکانمان بن پێویستە بۆ وەڵامی پرسیارەکان کەسێکی بەر پرسی خێزانەکەیە لە ماڵ بێت".
بەپێی ئەنجامی راگەیەندراوی سەرژمێرییەکەی 2024 ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 6 ملیۆن و 370 هەزار و 668 کەسە و لەو رێژەیە 3 ملیۆن و 200 هەزار و 506 کەسیان کە دەکاتە رێژەی 50.24% لەرەگەزی نێرە و 3 ملیۆن و 170 هەزار و 162 کەسیان کە دەکاتە رێژەی 49.76% لەرەگەزی مێن.
دوای نزیكەی 40 ساڵ، رۆژی 2024-11-20 پڕۆسەی سەرژمێری گشتی لەعیراق و هەرێمی كوردستان دەستیپێكردو تاوەكو سەعات 12:00 شەوی 21 لەسەر 22ی11 بەردەوام بوو، بۆ ئەو مەبەستەش قەدەغەی هاتووچۆ لەسەرجەم ناوچەكانی عیراق و هەرێم راگەیەنراوەو هاووڵاتیان پابەندكران لەكاتی سەردانیكردنی بژمێرەكان بۆ ماڵەكانیان ئامادەییان هەبێت و وەڵامی پرسیارەكانیان بدەنەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP