ئەمڕۆ یەكێتی و پارتی بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پێکهێنانی حکومەت کۆدەبنەوە

کوردستان
12:47 - 2024-11-30

ئەمڕۆ یەكێتی و پارتی بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پێکهێنانی حکومەت کۆدەبنەوە و بڕیارە كۆبوونەوەكە لەسلێمانی بەڕێوەبچێت .
قوباد تاڵەبانی سەرۆکایەتی وەفدی دانوستانکاری (ی.ن.ک) دەکات و هەریەکە لە رێواز فایەق و رزگار حاجی حەمە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سالار سەرحەد، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی ئەندامی وەفدەکەن.
وەفدەکەی پارتی دیموکراتی کوردستانیش بە سەرۆکایەتیی هۆشیار زێباری دەبێت و ئەندامەکانیش پێکهاتوون لە پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، و دڵشاد شەهاب، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی پارتی.
لە چەند رۆژی رابردوودا هەردوو لایەنی یەکێتی و پارتی سەبارەت بە پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم چەند کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکە ئەنجامداوە .
ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی دووشەممەی داهاتوو 2ی کانوونی یەکەمی 2024 یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت .


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP