عێراق تەواوی سنورەكانی لەگەڵ سوریا دادەخات

جیهان
09:51 - 2024-12-01

جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق داخستی تەواوی سنورەكانی عێراق لەگەڵ سوریا ڕاگەیاند و دەڵێت، "هێزە ئەمنیەكان ئامادەن بۆ هەر ئەگەرێت و توانای پاراستنی عێراقیان هه‌یه‌".
قەیس محەممەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بە فەرمانی محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، ته‌واوی سنوره‌كانی عێراق و سوریایان داخستوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ پاراستنی عێراق پابه‌ندی فه‌رمانه‌كانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانن بۆ پاراستنی تەواوی خاكی عێراق.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان توانای پاراستنی عێراقیان هه‌یه‌ و بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ر ئاڵنگارییه‌ك ئاماده‌ن و پابه‌ندی فه‌رمانه‌كانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانن و له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP