1ـى 12ـى هەموو ساڵێک ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی
نه‌خۆشی ئه‌یدزە، ده‌رفه‌تێك و هه‌لێكی
گرنگه بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی به‌ڵێن و پابه‌ندبوونی نێوده‌وڵه‌تی به هه‌وڵه‌گشتگیره‌كان
بۆ به‌گژداچوونه‌وه و كۆنترۆڵی نه‌خۆشی ئه‌یدز، له‌و ڕۆژده‌دا ڕێكخراوه‌كان (ناوخۆیی
و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان) و ده‌زگاته‌ندروستییه‌كان هه‌وڵه‌كانیان چڕترده‌كه‌نه‌وه بۆ
پێشگیری له نه‌خۆشییه‌كه و ده‌ربڕینی هاوسۆزی بۆ توشبوونی ئه‌و نه‌خۆشییه.
هه‌ر به‌ته‌نها ئه‌و ڕۆژه به‌س نیه بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی
ئه‌و نه‌خۆشییه ترسناكه‌ی ساڵانێكی زۆره به‌رۆكی ته‌ندروستی و ژیانی مرۆڤه‌كانی
گرتووه، بەڵکو له‌مپه‌ره له‌به‌رده‌م به‌ره‌وپێشچوون و بوژانه‌وه‌ی ئابوری و هه‌ره‌شه‌یه
له‌سه‌ر ئارامی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاسایشی نه‌ته‌وه و هه‌ستیاره بۆ لایه‌نی ڕامیاری
و ئایینی و یاسادانان و ژینگه له كۆمه‌ڵـگادا.
ئه‌مانه‌ش ئه‌و لایه‌نانه‌ن كه ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری
ڤایرۆسه‌كه یان كارده‌كه‌نه سه‌ر ڤایرۆسه‌كه، پێشی لێده‌گرن و له‌ناوی ده‌به‌ن
یان هه‌لی زیاتر ده‌ره‌خسێنن بۆ ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتری نه‌خۆشیه‌كه، بۆیه هه‌ماهه‌نگی
و هاوكاری و كاری هاوبه‌شی هه‌موو لایه‌ك بنه‌مایه بۆ پیشگیری و كۆنترۆڵی نه‌خۆشییه‌كه.
ئه‌یدز نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسی درێژخایه‌نه، زۆربه‌ی
جار له‌ئه‌نجامی ناهۆشیاری و به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی ڕێگاكانی خۆپاراستن، مرۆڤ توشی
ده‌بێت ، به‌تایبه‌تی له ئه‌نجامدانی كاری سێكسی نا سه‌لامه‌ت له‌گه‌ڵ كه‌سێك كه‌هه‌ڵـگری
ڤایرۆسی HIV ئه‌یدز بێت.
سێكس تاكه ڕێگه‌ی توشبوونی ئه‌و نه‌خۆشیه نییه،
به‌ڵكو وه‌رگرتنی خوێنی پیسبوو به‌ڤایرۆسه‌كه‌و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه و ده‌رزی
پیسبوو و تاتۆكردن و وه‌رگرتن له دایكێكی توشبوو بۆ كۆرپه‌كه‌ی هۆكارن بۆ تووشبوون به‌ڤایرۆسه‌كه.
هۆشیاری و جێبه‌جێكردنی ڕێگاكانی خۆپارێزی، دووركه‌وتنه‌وه
له‌كاری سێكسی له ده‌ره‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌ری و به‌كارنه‌هێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و ده‌رزی و سرنجی به‌كارهاتوو ، وه‌رنه‌گرتنی
خوێن تا دڵنیا نه‌بین كه پشكنینی بۆكراوه و خاوێنه له ڤایرۆسه‌كه، ئه‌مانه
ئه‌و ڕێگایانه‌ن كه ده‌مانپارێزێت له‌تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كه.
یه‌كه‌مین جار لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە ساڵی 1988 بۆ یادكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئایدز ده‌ستنیشانكرا, ئایدز نەخۆشییەکە دەبێتە ھۆی دابەزینی توانای کۆئەندامی بەرگری لەش، کە بەھۆی ڤایرووسی (ئێچ ئای ڤی) و گواستنەوەی خوێنەوە تووشی مرۆڤ دەبێت. لە ساڵی (1981)ـەوە تا ئێستا ئایدز زیاتر لە ٢٥ ملیۆن کەس بەهۆى ئەم نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە، کە بە نزیکەیی دەکاتە نیوەی ژمارەی کوژراوانی جەنگی جیھانی دووەم و لە جیھانیشدا نزیکەی ٣٣ ملیۆن کەس هەڵگرى ئەم نەخۆشییەن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP