(مانەوەی شوێنەوارەكانی جینۆساید و كیمیاباران لە كوردستانی عیراقدا) ناونیشانی سمینارێكه دهربارهی جینۆسایدی كورد كه بەهاوكاری بەشێك لەرێكخراوەكانی تایبەت بە جینۆساید، لە كۆنگرەی 23 ی دادگای تاوانی نێودەوڵەتیی لە شاری لاهای هۆڵەندا پێشكەش دەكرێت.
بەپێی كارنامەی سمینارەكە: "تۆری (KONCICC) بەهاوكاری بەشێك لەرێكخراوەكانی تایبەت بە جینۆساید، لە چوارچێوەی كۆنگرەی 23ی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە شاری لاهای هۆڵەندا، سەعات 8:30 بۆ 9:45 بەیانی رۆژی سێ شەممە 3-12-2024 لە هۆڵی (Antarctica)، لەچوارچێوەی چالاكییەكانی ASP23سمینارێك بە ناونیشانی (مانەوەی شوێنەوارەكانی جینۆساید و كیمیاباران لە كوردستانی عیراقدا) رێك دەخات و تیایدا كۆمەڵێك دادوەر، پارێزەر، نووسەر، چالاكوان و قوربانی بەشداری دەكەن".
هەربەپێی بەپێی كارنامەی سمینارەكە، سیمینارەكە لەلایەن عەلی مەحمودەوە ئامادەكراوەو هێمن حەسیب بەڕێوەی دەبات، هاوكات پیشانگایەك لەسەر جینۆسایدی گەلی كوردستان لە ئامادەكردنی وێنەگر باست عەبدولجەبار، لەهەموو رۆژەكانی كۆنگرەكەدا نمایش دەكرێت.
هاوكات لەسیمینارەكەدا ئەم بابەتانە پێشكەشدەكرێن:
-مامۆستا حەمەی حەمە ساڵەح كاریگەری چەكی كیمیایی لە كاتی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنفال لە كوردستانی عیراق ١٩٨٧ - ١٩٨٨ پێشكەش دەكات.
-عەباس حەمزە خدر دادوەری خانەنشینی دادگای باڵای تاوانەكانی عیراق ستانداردەكانی دادگاییكردنی دادپەروەرانە لەهەڵسوكەوتی دادگای باڵای تاوانەكانی عیراق پێشكەش دەكات.
- ئەیاد كاكەیی پارێزەری خۆبەخش هەوڵەكانی قوربانیانی چەكی كیمیاوی شاری هەڵەبجە بۆ بەدادگایی گەیاندنی كۆمپانیاكانی چەكی كیمیاوی پێشكەش دەكات.
- دارا محەمەد عەلی ساڵەح قوربانی رزگاربوو خەریك بوو زیندە بە چاڵ كرێم پێشكەش دەكات.
- عوبێد محەمەد داود شوان چالاكوانی جوتیاری (كێشەی زەوی جووتیارانی كورد و توركمان لە كەركوك) مێژوو و دەرفەتەكانی چارەسەر پێشكەش دەكات.
-پارێزەر رەمزیە محەمەد ساڵەح جەباری و چالاكوان مریەم كەریم فەتاح بەرەو رووبوونەوەی بە شودانی كچانی 9 سالانە لە عیراق وەك تاوانێكی نێودەوڵەتی پێشكەش دەكەن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP