بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی DNA بۆ قوربانیەکان و کەسوکاریان لە پێناو ناسینەوەی رووفاتەکانیان، زانیاری و سامپڵی خوێن لە (٣٠) تاقانەی ئەنفال وەرگیراوە، کە ژمارەی ئەنفالکراوەکانیان ٩٢ قوربانین.
پەری نوری عەزیز راوێژكار لە سەرۆكایەتی كۆمار لە لێدوانێكدا بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند:"ئەمرۆ ٢٠٢٤/١٢/١ چالاکیەکانی تیمی نیشتیمانی (پزیشکی دادی بەغداد- دەزگای شەهیدی عێراق /فەرمانگەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان - بە چاودێری و هەماهەنگی نوسینگەی خانمی یەکەمی عێراق و ڕێکخراوی ICMP نێودەوڵەتی ) توانیمان زانیاری و سامپڵی خوێن لە (٣٠) تاقانەی ئەنفال وەربگرین کە ژمارەی ئەنفالکراوەکانیان بە داخەوە (٩٢) قوربانییە، ئەم هەڵمەتە بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی DNA بۆ قوربانیەکان و کەسوکاریان لە پێناو ناسینەوەی رووفاتەکانیان بوو".
پەری نوری وتی:"ئەم پرۆسەیە بەردەوام ئەبێت تا رۆژی ٢٠٢٤/١٢/٤ ڕۆحی ئەنفالکراوانمان شاد و ئارام بێت"،
چەند مانگێک لەمەوبەر کەسوکاری ئەنفالکراوانی شاری کۆیە بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری و سامپڵی خوێن لە کەسوکاری قوربانیەکان داواکارییەکیان پێشکەشی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق کرد، لەبەرامبەردا خانمی یەکەمی عیراق فەرمانی دەرکرد ئەو داواکارییە بخرێتە بەرنامەی کاری تیمی نیشتیمانی ئەو سنورەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP