ئەمڕۆ، 27هەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ بە
دروشمی (لە پێناوی شکۆی وشە، گەلاوێژ بەردەوامە) لە شاری سلێمانی دەستپێدەکات، سەرۆکی
بنکەکەش دەڵێت:" فێستیڤاڵەکە میوانداری ١٢ توێژەری کورد و فارس و عەرەب دەکات و خەڵاتی زێڕین دەبەخشرێتە براوەی یەکەمی
پێشبرکێی ئەدەب".
ئیبتسام ئیسماعیل سەرۆکی بنکەی گەلاوێژ
رایگەیاند:" بە بەشداری چەندین میوان لەسەر ئاستە جیاوازەکانی جیهان فێستیڤاڵی
گەلاوێژ دەستپێدەکات و خەڵاتەکانی فێستیڤاڵەکە لەسەر ئاستی هونەری و ئەدەبی دابەش
دەکرێت بەسەر براوەی یەکەمی خەڵاتەکان".
وتیشی، " کارەکانی فێستیڤاڵەکە هەتا
٧ ی١٢ بەردەوام دەبێت، پێشانگایەکی کتێبیش دەکرێتەوە کە چەندین ناونیشانی گرنگ لە
چەندین وڵات لە خۆدەگرێت، وێڕای کردنەوەی پێشانگایەک بۆ کاری دەستی ژنان".
ئاماژەی بەوەشکرد:" فێستیڤاڵەکە
دوو خەڵاتی زێڕین دەبەخشێت یەکەمیان بە براوەیەکی کورد و دووەمیان بە براوەیەکی بیانی،
هاوکات فێستیڤاڵەکە چەندین بابەتی شیعر و چیرۆک و رەخنە و گفتوگۆ لەسەر بابەتی فکری
هەمەجۆر لە خۆدەگرێت".
فێستیڤاڵی گەلاوێژ کە هەڵگری ناوێکی نێودەوڵەتییە
و ٢٧هەمین خولی خۆی ئەنجام دەدات و لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بودجەی فێستیڤاڵەکە
تەرخان دەکرێت بۆ ئەمساڵیش ١٨٠ کەسایەتی ئەدەبی بەشداری فێستیڤاڵەکە دەکەن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP