ئەمنێستی ئینتەرناشناڵ: ئیسرائیل لە غەززە کۆمەڵکوژی کردووە

جیهان
13:11 - 2024-12-05

رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی، ئیسرائیل بەوە تۆمەتبار دەکات "کۆمەڵکوژی" دژی فەلەستینییەکانی کەرتی غەززە کردووە.
رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی (ئەمنێستی ئینتەرناشناڵ) راپۆرتێکی لەبارەی ئاکامەکانی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە بڵاوکردەوەو رایدەگەیەنێت: وێنەی مانگە دەستکردەکان و ئەو راپۆرتانەی کە لە غەززە دەکرێن، دەریدەخەن حکومەتی ئیسرائیل و بەرپرسانی سەربازیی ئەو وڵاتە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییان کردووە.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە، "ئیسرائیل بەشێوەیەکی نامرۆڤانە مامەڵەی لەگەڵ فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە کردووە و ویستوویەتی لەنێویان ببات".
رێکخراوەکە دەشڵێت: "دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەکو ئاگادارکردنەوەیەک سەیری بەڵگەنامەکانمان بکات، ئەوەی روودەدات کۆمەڵکوژییەو دەبێت بوەستێندرێت".
ئەمنێستی ئاماژە بەوە دەکات، کە لەکۆی 2.4 ملیۆن دانیشتووی غەززە، 90٪ـیان ئاوارە بوون و دەشڵێت، ئیسرائیل لە سەرەتای هێرشەکەی بۆ سەر کەرتی غەززە گەمارۆی تەواوەتی خستووەتە سەر کەرتەکەو نەیهێشتووە سووتەمەنی و ئاو و کارەبا بگاتە کەرتەکە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP