ئەبوو محەممەد جۆلانی، سەرۆکی چەکدارانی تەحریری
شام لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا دڵنیایی بە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
دەدات کە ئەوان نابنە هەڕەشە بۆ سەر عێراق و دەشڵێت، دوای "رووخاندن"ی
حکومەتی بەشار ئەسەد و "دروستکردنی سووریای نوێ،" دەیانەوێت پەیوەندیی سیاسی،
کۆمەڵایەتی و ئابوورییان لەگەڵ عێراقدا هەبێت.
جۆلانی، هەروەها داوا لە سوودانی دەکات، رێگە بە
حەشدی شەعبی نەدات دەستوەردان لە سووریا بکات.
لەو ڤیدیۆیەدا کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، دەردەکەوێت
جۆلانی لەسەر موبایلێک گوێ لە ڤیدیۆیەکی سوودانی دەگرێت کە قسە لەسەر دۆخی سووریا
و "مەترسییەکانی" بۆ سەر عێراق دەکات.
جۆلانی دەڵێت: "زۆر نیگەرانی و وەهممان گوێ
لێبووە لە سیاسەمەدارێکی عێراقەوە گوایە ئەوەی لە سووریا روودەدات بۆ عێراقیش درێژدەبێتەوە،
من بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە دەڵێم، ئەم شتە 100٪ هەڵەیە."
هەروەها سەرۆکی دەستەی تەحریری شام دەڵێت: شۆڕش پەیوەندیی
بە عێراقەوە نییە، بەڵکو بە پێچەوانەوە، دەیەوێت پەیوەندیی ستراتیجیی، ئابووری، سیاسی
و کۆمەڵایەتی [لەگەڵ عێراق] بەهێز بکات دوای بونیادنانی سووریای نوێ و لەنێوچوونی
ئەم رژێمە تاوانکارە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP