نیویۆرك تایمز: ئێران فه‌رمانده‌ باڵاكانی له‌ سوریا ده‌كشێنێته‌وه‌

جیهان
11:57 - 2024-12-07


هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌ڕو ئاڵۆزیی و په‌ره‌سه‌ندنه‌ خێراكانی سوریاو ده‌نگۆی پێشڕه‌وی گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ربه‌ توركیا به‌ره‌و شاری دیمه‌شق، به‌پێی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ، ئێران ده‌ستیكردووه‌ به‌ كشانه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ باڵاكانی له‌و وڵاته‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌ی (نیویۆرك تایمز)ی‌ ئه‌مریكی‌ له‌ راپۆرتێكدا له‌ زاری به‌رپرسانی ئێران و ناوچه‌كه‌ ئاشكرایكردووه‌:" تاران فه‌رمانده‌ باڵاكانی سوپای قودسی سه‌ربه‌ سوپای پاسداران و ئه‌ندامانی سوپاكه‌ی و به‌شێك له‌ كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی ئێران و بنه‌ماڵه‌كانیان و هاووڵاتییانی‌ مه‌ده‌نی‌ ئێرانی‌ له‌ سوریا كشاندووه‌ته‌وه‌."

ئه‌و رۆژنامه‌ ئه‌مریكییه‌ ده‌ڵێت:" باڵیۆزخانه‌ی ئێران له‌ دیمه‌شق فه‌رمانی چۆڵكردنی‌ سوریای ده‌ركردووه‌و ئێرانییه‌كان له‌ دوێنێ هه‌ینی-یه‌وه‌ له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌وه‌ به‌ره‌و تاران یان له‌ڕێگه‌ی وشكانییه‌وه‌ له‌ڕێگای عێراق و لوبنانه‌وه‌ ده‌ستیانكردووه‌ به‌ جێهێشتنی سوریا."
 
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو كه‌:"به‌رپرسێكی باڵا له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا وتوییه‌تی، سه‌رۆك كۆماری سوریا، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی رابگرێت پێویستیی به‌ هێزی زه‌مینی هه‌یه‌، به‌ڵام پێده‌چێت ئێرانی هاوپه‌یمانیی ئاماده‌ نه‌بێت له‌و باره‌یه‌وه‌ هاوكاری پێشكه‌شبكات."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP