وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە وەزیری دەرەوەی تورکیای راگەیاند، پێویستە گیانی هاوڵاتییانی مه‌ده‌نی لە سەرانسەری سوریادا بپارێزرێت."
ماسیۆ میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه:" ئەنتۆنی بلینکن، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا سه‌باره‌ت به دۆخی سوریا گفتوگۆیانکردووەو بلینکن بە هاکان فیدانی وتووە، پێویستە گیانی هاوڵاتییانی مه‌ده‌نی لە تەواوی سووریادا بپارێزرێت."
باسی له‌وه‌شكردووه: "هەریەک لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و وەزیری دەرەوەی تورکیا له‌و گفتوگۆیه‌دا باسیان له چارەسەرێکی سیاسی بۆ ناکۆکییەکانی سوریا کردووە."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP