سوپای سوریا به ته‌واوی هه‌ره‌سی هێناوه‌و به‌بێ هیچ روبه‌ڕوبوونه‌یه‌كی چه‌كداری له شار‌و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیدا پاشه‌كشه‌ده‌كات و به‌پێی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ، گروپە چەكدارەكانی سوریا شاری دەرعــا و بەشێكی حومسیان كۆنترۆڵكردووه‌و ده‌ڵێن دیمه‌شق ئامانجیانه.
گروپی چه‌كداری تەحریر شام كه به لایه‌نگری توركیا ناوده‌برێن، بڵاویکردەوە، سوپای سوریا لە دەرعا پاشەكشەی كردووەو شارەكە له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانیانه‌وه كۆنترۆڵكراوه‌و بەشێكی زۆر شاری حومسیشیان له ژێر كۆنتڕۆڵـی هێزه‌كانیانه‌و لە پێشڕەوی بەردەوامدان و ئامانجی داهاتووییان شاری دیمەشقی پایته‌خته.
ئومه له‌كاتێكدا رۆژنامەی (نییۆرك تایمز)ی ئەمریكی لەزاری چەند لێپرسراوێكی ئەمریكا بڵاویکردەوە، پێده‌چێت بەم نزیكانە دیمەشق بكەوێتە ژێر هێرشی گروپەكدارەكان.
پێشتر هێزه‌كانی سوریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) كۆنترۆڵكردنی هه‌ردوو شاری قامیشلۆ و حەسەكەی له رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند.
هه‌سه‌ده، راشگه‌یاند:"چوارگۆشەی ئەمنیی كە لە فڕۆكەخانە و دەزگا ئەمنی و فەرمانگە حكومییەكان پێكهاتوون، لەدەست سوپا و هێزە ئەمنییەكانی سوریا نەماون و لەلایەن هێزه‌كانیانه‌وه كۆنتڕۆڵكراون" .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP