گروپە چەكدارەكانی سوریا بە سەرۆكایەتی ڕێكخراوی
تەحریر شام گەیشتنە ناو دیمەشقی پایتەختی سوریاو ڕوخانی حكومەتەكەی بەشار ئەسەدیان
ڕاگەیاند و دەڵێن، "ئەم سەردەمە تاریكە لە سوریا كۆتاییهات و سەرەتای
سەردەمێکی نوێ دەستپێدەكات".
لە راگەیەندراوێکدا ژوورى ئۆپراسیۆنە
سەرلزییەکانی گروپە چەکدارەکان، رایگەیاند، "پاش 50 ساڵ لە ستەم لەژێر دەسەڵاتی
بەعسداو 13 ساڵ لە تاوانکاریی و ستەمکاریی دەربەدەرکردن، پاش خەباتێکى درێژخایەن و
رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هەموو جۆرەکانی هێزی داگیرکەر، ئەمڕۆ 8ـى 12ـى 2024 کۆتایی
ئەم سەردەمە تاریکەو سەرەتای سەردەمێکی نوێ بۆ سووریا رادەگەیەنین."
ئاماژەى بەوەشکردووە، "لە سووریای نوێدا، هەمووان
بە ئاشتی پێکەوە دەژین و نرخى هەموو سوورییەک دەزانرێت و شكۆى پارێزراو دەبێت. "
باس لەوەشکراوە"لاپەڕەى تاریکى رابردوو دادەخەین
و ئاسۆیەکی نوێ بۆ داهاتوو دەکەینەوە".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP