محەمەد غازى جەلالی سەرۆک وەزیرانى سوریا لە کۆتایهاتنى دەسەڵاتى بەشار ئەسەد لەلایەن دەستەى تەحریر شامەوە لە پەیامێکى ڤیدیۆییدا داوا لە هاوڵاتییانى سوریا دەکات کە لە شوێنى خۆیان بمێننەوە.
جەختیش دەکاتەوە کە هەمووان دامەزراوەکانى وڵاتەکە بپارێزن چونکە موڵکى گشتییە.
داواشیکرد هاوڵاتیانى سوریا ژیرانەو نیشتمان پەروەرانە لەگەڵ دۆخەکەدا مامەڵەبکەن, چونکە سوریا بۆ سورییەکانە.
دەشڵێت: لەگەڵ هەر سەرکردایەتییەکین کە گەلى سوریا هەڵیدەبژێرێت و ئامادەین هەموو دۆسیەکانى دەوڵەتیان ڕادەست بکەین کە سەرجەم جومگەکانى دەسەڵات تێدا پارێزراو بێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP