حزبی به‌عس لە سوریا سه‌رجه‌م كاره‌كانی هه‌ڵپه‌سارد

جیهان
11:22 - 2024-12-12



سه‌ركردایه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ حزبی‌ به‌عسی‌ عه‌ره‌بی‌ ئیشتیراكی‌، راگرتنی سه‌رجه‌م كار و چالاكیی حزبیه‌كانی به‌ هه‌مو شێوه‌كانیه‌وه‌ تا ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ لە سوریا راگه‌یاند.
سه‌ركردایه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ حزبی‌ به‌عسی‌ عه‌ره‌بی‌ ئیشتیراكی‌  سوریا له  راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ئیمزای  ئیبراهیم حه‌دید،  یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتیی حزبه‌كه‌ی له‌سه‌ره‌، ئاماژەی بەوەکردووە، "دوای پێداچونه‌وه‌و وردبونه‌وه‌ بۆ سه‌رجه‌م بارودۆخه‌ سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و ئه‌منییه‌كان و پێداویستییه‌كانی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی، سه‌ركردایه‌تی بڕیاریدا به‌راگرتنی سه‌رجه‌م كار و چالاكییه‌ حزبیه‌كان به‌ هه‌مو فۆرم و شێوازه‌كانیه‌وه‌ تا ئاگاداركردنه‌وه‌ی زیاتر".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، بڕیاریانداوه‌ هه‌مو ئه‌و ئامێرو ئۆتۆمبێل و چه‌كانه‌ی له‌به‌رده‌ستیدا بون راده‌ستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ یان نزیكترین یه‌كه‌ی پۆلیس یان بنكه‌ی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ بكرێن و به‌ فه‌رمی‌ تۆمار بكرێن".
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، حزبی به‌عس بڕیاریداوه‌ سه‌رجه‌م موڵك و سامانی حزبه‌كه‌ بخرێنه‌ ژێر چاودێریی وه‌زاره‌تی دارایی و سه‌رپه‌رشتیی وه‌زاره‌تی داد و داهاته‌كه‌شی بخرێته‌ بانكی ناوه‌ندی سوریا بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی یاسا له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئێستاوه‌ به‌كاربهێندرێن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP