سیناتۆر ڤان هۆڵن-ی ئه‌مریكی
له په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند، نـــابێت ڕێگەبدرێت گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا
بەبێ ترس هێرشبکەنەسەر هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌هات
كه په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی هه‌سه‌ده ئه‌نجامداو
وتی، پشتیوانی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانە کوردەکان دەبێت بەردەوام بـێت".
سیناتۆر ڤان هۆڵن نوێنەری
ویلایەتی مەریلاند لە سیناتی ئەمریکا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا دەشڵێت: "لەگەڵ
پەرەسەندنی خێرای دۆخی سوریا، پشتیوانییە چەسپاوەکانی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانە
کوردەکانی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دەبێت به‌رده‌وام بێت، چونکە
هەسەدە، وەک سەری ڕم بـــوون لە شەڕی ئەمریکادا لە دژی داعش".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه،
بەرژەوەندی واشنتن لەوەدایە، کە ئەو هاوپەیمانێتییه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده بە بەهێزی
بهێڵێتەوەو هێزەکانی ئەمریکاش لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا كه ئێستا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی
هه‌سه‌ده‌دایه، بهێڵێتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP