هاکان فیدان: پێویستە حکومەتی نوێی سوریا دان بە (هەسەدە)دا نەنێت

جیهان
11:33 - 2024-12-14

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، "نەهێشتنی چه‌كدارانی کورد"ی سوریا کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت "ئامانجی ستراتیژی" وڵاتەکەیە و داوای لە شه‌ڕڤانانی كورد كردسوریا بەجێبهێڵن
هاکان فیدان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئێن تی ڤی تورکی داوای لە فەرمانڕەوا نوێیەکانی سوریا كرد كه‌ له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ پاڵپشتی ده‌كرێت، دان به‌ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌)دا نه‌نێن كه‌ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كییه‌تی.
وتیشی، "دەبێت ئەندامانی یەپەگە بەزووترین کات سوریا جێبـهێڵن".
ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ پێشڕەوی ئۆپۆزسیۆنی چەکداری سوریا بەرەو دیمەشق و ڕووخانی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا، تورکیا لەو دانوستانانەی کە لەو کاتەدا لە قەتەر دەکرا، داوای لە ئێران و ڕوسیا کرد دەستوەردانی سەربازی نەکەن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP