ئەحمەد شەرع ناسراو بە ئەبو محەممەد جۆلانی فەرماندەی پرۆسە سەربازییەکانی سووریا رایگەیاند: كورد بەشێكە لەگەلی سوریا و وەك ئەوان پێشتر ڕوبەڕوی زوڵم و ستەمێكی زۆر بوەتەوە، دەشڵێت، "لەمڕۆ بەدواوە هیچ ستەمێك لە كورد ناكرێت و بەشێك دەبێت لە داهاتوی سوریا".
ئەحمەد شەرع، گرتە ڤیدیۆییەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوتەوە رایگەیاند، "کورد بەشێکە لە نیشتمانەکەمان و وەکو ئێمە روبەڕوی زوڵمی زۆر بونەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "بەروخانی دەسەڵاتەكەی بەشار ئەسەد، ئەو زوڵمەی توشیان بووە نامێنێت و پشتیوان بە خودا لە سوریای داهاتو، کورد بەشێكی سەرەکی دەبێت و بەپێی یاسا مافی خۆیان وەردەگرن".
شەرع باسی لەوەشكردووە، "لەگەڵ کورد پێکەوە دەژین و هەمومان بەپێی یاسا مافی خۆمان وەردەگرین، لەمڕۆوە هیچ زوڵمێک لە کورد ناکرێت مێژوی نوێ و دەرگایەکی نوێ دەکەینەوە".
ئەوەشیخستەڕو، كار بۆ ئەوە دەكەن ئاوارە كوردەكانی
عەفرین و ناوچەكانی دیكە بۆ زێدی ڕەسەنی خۆیان بگەڕێنینەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP