میدیاکانی ئیسرائیل: حەماس و ئیسرائیل بۆ ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی بارمتەکان ڕێککەوتوون

جیهان
12:00 - 2024-12-17

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردوەتەوە، گەشبینن بە ڕێککەوتنێکی ئیسرائیل و حەماس بۆ ئازادکردنی بارمتەکان لە غەززە، تا ئێستا لەسەر پێنج خاڵی سەرەکی ڕێککەوتون و لە چەند هەفتەیەک یان ڕۆژانی داهاتودا رادەگەیەنرێت.
دوای چەندین جار شکست لە گەششتن بەڕێککەوتن، میدیاکانی ئیسرائیل بە گەشبینانەوە بڵاویانکردوەتەوە، ڕێکەوتن لە هەموو کات نزیکترە ڕێککەوتن و ئاگربەستەکە بۆ ماوەی نزیکەی مانگ و نیوێکە و ئازادکردنی دەیان بارمتەی ئیسرائیلی و ئازادکردنی سەدان دەستگیرکراوی فەلەستینی لەخۆدەگرێت.
لە ڕێککەوتنەکەدا ئەو میکانیزمانە دیاری دەکرێت کە تێیدا گەڕانەوەی دانیشتوانی خەڵکی غەززە بۆ باکوری کەرتی غەززە مسۆگەر دەکات
کەناڵی 14ی ئیسرائیلی وردەکارییە نوێیەکانی بڵاوکردەوە و پێنج خاڵی گرنگ لە خۆ دەگرێت، کە بریتین لە ئازادکردنی دەیان زیندانی ئیسرائیلی لە بەرامبەر 700 بۆ 1000 زیندانی فەلەستینی.
لە نێو ئەو زیندانییە فەلەستینییانەی کە بڕیارە ئازاد بکرێن، ئەو زیندانیانەش هەن کە "حوکمی هەتاهەتایییان هەیە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP