ئەمریكا نیگەرانە لەو پێشێلكارییانه‌ی به‌رامبه‌ر بە كەمینەكان لە سوریا ئه‌نجامده‌درێت

جیهان
20:46 - 2024-12-31


  ئه‌مریكا نیگه‌رانیی خۆی له‌و پێشێلكارییانه‌ی كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كه‌مینه‌كان له‌ سوریا ده‌كرێت به‌ ئیداره‌ی نوێی ئه‌و وڵاته‌ گه‌یاندووه‌و ده‌ڵێت، وەزارەتی دەرەوەی ئه‌مریكا ئاگاداری ئەو گرتە ڤیدیۆییانەیە که‌ توندوتیژیی روونی تێدایه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كه‌مینه‌كان و  بەدواداچونیان بۆ ده‌كات.

پێگەی (ئەكسیۆس)ی ئەمریكی له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌: ئەمریكا نیگەرانیی خۆی بە"ئەسعەد شیبانی" وەزیری نوێی دەرەوەی ئیدارەی سوریا گەیاندووە، لەبارەی ئەو راپۆرتانەی باس لە هێرشی توندوتیژ دەكەن كه‌ لەلایەن گروپە توندڕەوەكانەوە لەسەرانسەری ئه‌و وڵات ئه‌نجامده‌درێن.

 باسی له‌وه‌شكردووه‌ كه‌ (ئەكسیۆس) چەندین گرتەی ڤیدیۆیی لە وجۆرە پێشێلكارییانه‌ی دەستكەوتووە، كە هەندێكیان توندوتیژییەكی روونی تیادایە، بەڵام نەتوانراوە دروستییان پشتڕاست بكرێتەوە.

بەرپرسێكی ئەمریكاش  وتووییه‌تی:" وەزارەتی دەرەوە ئاگاداری ئەو گرتە ڤیدیۆییانەیەو بەدواداچونیان بۆ ده‌كات" 

له‌ زاری دوو په‌رسی ئه‌مریكاوه‌ ئاشكراشیكردووه‌:" یەكشەممەی رابردوو، دانیال رۆبشتاین، نێردراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا به‌نهێنی و دوور له‌چاوی كامێراكان، سەردانی دیمەشقی كردووەو چاوی بە ئەحمەد شەیبانی كەوتووەو پێیراگه‌یاندووه‌ كه‌ ئەمریكا نیگەرانە سەبارەت بەو راپۆرتانەی باس توندوتیژیی و تۆڵەسەندنەوەو تۆقاندنی كەمینەكان دەكات، پێویستە ئەو جۆرە هێرشانە بوەستێنرێت"

هه‌ر ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ وتوویانه‌ :"شەیبانی وتوویەتی: ئیدارەی راگوزەر دژی ئەو جۆرە توندوتیژیانەیەو بانگەشەی ئەوەیكردووە، زۆرینەی ئەو هێرشانه‌ گروپەكانی تر ئەنجامیدەدەن نەك دەستەی تەحریری شام."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP