سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی هەوڵدەدات لە
ساڵی 2025ـدا رووسیا رابگرێت و کۆتایی بە جەنگ بهێنێت.
ڤڵۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە وتارێکدا
بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە، هیوای خواست ساڵی ئۆکرانیا بێت و ئاماژەی بەوەکرد،
ئەوان دەزانن ئاشتی وەکو دیاری پێیان نادرێت، بەڵام هەرچییەکیان لە توانادا بێت بۆ
وەستاندنی رووسیا و کۆتاییێهێنانی شەڕ دەیکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە لەسەر وڵاتەکەی لە
ساڵی 2025 لە مەیدانی جەنگ بەردەوامبێت، کە بۆ چنینەوەی دەستکەوتەکان لەسەر مێزی
گفتوگۆ بەرهەمیان دەبێت، ئەوەش لەپێناو کۆتاییهێنان بە هێرشی رووسیا کە ماوەی
زیاتر لە سێ ساڵە بەردەوامە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP