لەگەڵ دەستپێکی
ساڵی نوێی ٢٠٢٥ ، شەڕی نێوان ئيسرائيل و حەماس بەردەوامەو لە بۆردوومانێکی ئيسرائيلیشدا بۆسەر کەمپەکانی
جیباليا و بورەيج لە غەززە 10 کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
هاوکات، سوپای ئیسرائیلیش رایگەیاند، دوو موشەک
لە کەرتی غەززەوە ئاراستەی وڵاتەکەی کراوە، کە يەکێکيان لە ناوچەی نەگێڤ
کەوتووەتەخوارەوە و ئەويديکەيان لەلايەن سيستمی بەرگری وڵاتەکەوە وەڵامدراوەتەوە.
حەماس بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت و
رایگەیاند، کە لیواکانی ئەلقەسام مووشەکێکیان ئاراستەی شارۆچکەی نەتیڤۆت لە
رۆژئاوای نەگێڤ کردووە.
هێرشەکەی ئيسرائيليش بۆسەر باکوور و ناوەراستی
غەززە بوو، هاوکات هێزەکانی ئيسرائيل چەند باڵەخانەيەکی نیشتەجێبوونیان لە
دەوروبەری ناوچەی سەفتاوی لە رۆژئاوای کەمپی جیبالیا لە باکوور رووخاندووە.
سوپای ئيسرائيل راشيگەياندووە، کە لە کاتی
شەڕەکانی باکووری کەرتی غەززە سەربازێک کوژراوە و 8ی دیکەش بریندار بوون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP