وەفدێكی هەسەدەو ئەحمەد شەرع تاوتوێی چەند پرسێکی تایبەت بە کوردو سوریای نوێ دەکەن

جیهان
12:17 - 2025-01-01

وەفدێکی هەسەدە لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبنەوەو چەند پرسێکی تایبەت بە کوردو سوریای نوێ تاوتوێدەکەن.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس کە لە زاری بەرپرسێكی هێزەكانی سوریای دیموكرات بڵاویكردوەتەوە كۆبونەوەی ئەحمەد شەرع سەرۆكی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی سوریا، لەگەڵ وەفدی هەسەدە ئەرێنی بوە و تاوتوێی پێگەی كوردو هێزەكانیان لە سوریای داهاتوودا كراوە .

بە وتەی بەرپرسەکەی هەسەدە ، كۆبونەوەكە رۆژی دووشەممە لە دیمەشقی پایتەخت كراوە، ئەوەش هەنگاوێكە بۆ بەردەوامبونی كۆبونەوەكانی نێوان كورد و دەسەڵات لە دیمەشق.
كۆبونەوەكەی شەرع و هەسەدە یەكەم كۆبونەوەیە لەدوای روخانی رژێمی بەشار ئەسەد لە سوریا ئەنجام بدرێت، پێشتریش ئەحمەد شەرع جەختی لەسەر ئەوە  كردبوەوە كە كورد پێكهاتەیەكی سەرەكی دەبن لە سوریای نوێ.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP