دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا،
هۆشدارییه‌كه‌ی بۆ حه‌ماس دوپاتكرده‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی ده‌ستبه‌كار ده‌بێت، ده‌ستگیركراوانی
غه‌ززه ئازاد بكه‌ن.
دۆناڵد تره‌مپ له میانی ئاهه‌نگێكی شه‌وی سه‌ری
ساڵدا له هاوینه‌هه‌واری مار ئه‌لاگۆ له فلۆریدا له وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری
سی ئێن ئێن سه‌باره‌ت به گفتوگۆی ئه‌م دواییه‌ی له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك
وه‌زیرانی ئیسرائیل سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ئاگربه‌ست و ڕێككه‌وتنی ده‌ستگیركراوه‌كان
رایگەیاند: "ده‌بینین چی ڕوده‌دات، من به‌مشێوه‌یه ده‌یڵێم، باشتره ڕێگه
به بارمته‌كان بده‌ن به‌زویی بگه‌ڕێنه‌وه".
مانگی ڕابردو تره‌مپ رایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر به‌ر
له 20ی (كانونی دوه‌میی 2025 ئه‌و كاته‌ی كه به شانازییه‌وه وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا
ده‌ستبه‌كار ده‌بم، بارمته‌كان ئازاد نه‌كرێن، ئه‌وا ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست باجێكی
قورس دەدات، باجه‌كه‌شی له‌لایه‌ن ئه‌و به‌رپرسانه‌وه ده‌درێت كه "ئه‌م
دڕنده‌ییانه‌ی دژی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامداوه".
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كۆمپانیای په‌خشی ئیسرائیل
ڕۆژی سێشه‌ممه له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند كه حه‌ماس داوای ئاگربه‌ستی بۆ ماوه‌ی
هه‌فته‌یه‌ك كردوه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت لیستی ئه‌و زیندانییه زیندوانه ئاماده
بكات كه ئیسرائیل داوای كردون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP