ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م رۆژی
سه‌ری ساڵی نوێی 2025 له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی شاری نیوئۆرله‌نز-ی ئه‌مریكا
بارهه‌ڵگرێك خۆی كردووه به نێو هاووڵاتییانداو زیاتر له 40 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو
برینداربوون.
وتەبێژی پۆلیسی ویڵایەتی
نیوئۆرلەنزی ڕایگەیاند: "لە سه‌عاته‌كانی سەرەتای ساڵی نوێ، له ڕووداوێکی
کوشندەی ویلایەتەکەیان، کەسێک بە ئۆتۆمبێلەکی بارهه‌ڵگر خۆیكردووه بە نێو ژمارەیەک هاووڵاتی و لە ئەنجامدا لانی کەم
10 کەس گیانیان له‌ده‌ستداو نزیکەی 30 کەسی
دیکەش بریندار بوون."
به وته‌ی چەند شایەتحاڵێک كه له شوێنی
رووداوه‌كه بوونه، دوای ڕووداوەکە شەڕەتەقە لە نێوان شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەو هێزەکانی
پۆلیس ڕوویداوە.
شاهێتحاڵێكی دیكه‌ش بە
كه‌ناڵی( سی ئێن ئێن) ی وتووه: "ئەوەی بینیووه كه بارهەڵگرێک خۆی كردووه
به ناو خه‌ڵكه‌كه‌داو ته‌رمی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه بینیووه‌و گوێی له ته‌قه‌ش
بووه".
سەرچاوە ئەمنییەکان ڕایانگەیاندوه،
"لە ئێستادا هێزه ئه‌منییه‌كان کاردەکه‌ن بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ڕوداوێکی قوربانیی
بەکۆمەڵ كه ده‌یان كه‌س تیایدا بونه‌ته قوربانی".
ئه‌مه له‌كاتێكدا كۆتایی
مانگی رابردوودا له رووداوێكی هاوشێوه‌دا له ویلایه‌تی ساكسۆنیای ئه‌ڵمانیادا
ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداو برینداربوون، به وته‌ی پۆلیسی ئه‌ڵمانیا
تۆمه‌تباره‌كه پزشكێكی به ره‌چه‌ڵه‌ك سعودی بوو.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP