ئه‌مڕۆ بۆ یه‌كه‌مجار له‌دوای روخانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دو هاتنه‌سه‌رده‌ڵاتی ئیداره‌ی نوێ‌ی سوریا، نوێنه‌رانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی ئیداره‌ی نوێ‌ی وڵاته‌كه كۆبوونه‌وه‌و به وته‌ی به‌رپرسێكش كۆبوونه‌وه‌كه ئیجابی بووه.
له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسی هەواڵی (فرانس پرێس) بڵاویكردووه‌ته‌وه:"سەرۆكی دیفاكتۆی سوریا (ئەحمەد شەرع) لەگەڵ نوێنەرانی هێزەكانی سوریای دیموكرات كە كورد سەرۆكایەتی دەكات كۆبووەتەوەو بەوتەی بەرپرسێكش كۆبونەوەكە (ئیجابی) بووە.
ئەو بەرپرسە كە نەیویستووە ناوی ئاشكرابكرێت ئاماژەی بۆئەوەكردووە:" كۆبونەوەكە زەمینەسازی بووە بۆ داڕشتنی بنەمای گفتوگۆكانی ئایندەو هەردوولا رێككەوتوون درێژه به‌و كۆبونەوانه بده‌ن به مه‌به‌ستی گەیشتن بە لێكتێگەیشتن لە ئایندەداو
كۆبونەوەكانش چڕتر دەكرێنەوە."
كۆبونەوەكەی نوێنه‌رانی هه‌سه‌ده‌و ئه‌حمه‌د شەرع كە رۆژی دووشەممە بەڕێوەچووە، بە یەكەم كۆبونەوە دادەنرێت لە دوای روخانی رژێمی بەشار ئەسەد لەسەرەتای ئەم مانگەداو لەكاتێكشدایە، هێزەكانی سوریای دیموكرات سه‌رسه‌ختانه روبه‌ڕووی هێرشه‌كانی گروپە چه‌كداره‌كانی سه‌ربه توركیا لە باكوری سوریا ده‌بنه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP