ئێران هۆشداری دەدات کە لە ساڵانی داهاتودا بەرخۆدانێکی نوێ لە دژی ئیسرائیل لە سوریا سەرهەڵدەداتەوە.
عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی ئێران لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی قەتەر، لهبارهی ئهو دهنگۆیانهی باس لهلاوازبونی "ئێران دهكهن، ڕایگهیاند: نەک خۆڕاگری دژ بە ئیسرائیل لاواز نەبوە، بەڵکو داگیرکاریی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا بوەتە هۆی بەرخۆدانێکی نوێ کە لە ساڵانی داهاتودا سەرهەڵدەدات".
وتیشی: "کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ گۆڕانکارییەکی لە بیروباوهڕی لهبارهی ئەتۆمی نەکردوە".
هەفتەی ڕابردووش عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران لە لێدوانێکی هاوشێوەدا بەڵێنی سەرهەڵدانی بەرخۆدانێکی بەهێزتری دژ بە ئیسرائیل لە سوریادا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP