لەدەستپێکی ساڵی نوێ ئەمریکا کۆمەڵێک سزای نوێی بەسەر ئێران و ڕوسیا سەپاند

جیهان
22:27 - 2025-01-01

لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێدا ئەمریکا کۆمەڵێک سزای نوێی بەسەر هەر یەک لە ڕوسیا و ئێران سەپاند و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوشدا کۆمەڵێک سزای نوێی دیکە ڕابگەیەنێت.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکاوە بڵاویکردوەتەوە: کۆمەڵێک سزای قورس و نوێیان بەسەر ئەو دامەزراوە ئێرانیانە سەپاندوە کە پەیوەندیان بە سوپای پاسداران هەیە لەگەڵ کۆمەڵێک دامەزاروەی دیکەی حکومەتی ڕوسیا.

ئاژانسەکە ڕاشیگەیاندوە: سزاکان لەسەر بنەمای بونی بەڵگەی تێوەگلانی ئێران و ڕوسیا لە دزە پێکردن و بڵاوکردنەوەی زانیاری لەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەمریکاو پێدانی زانیاری هەڵە لەسەر هەڵبژاردنەکان بۆ ڕای گشتی و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتودا سزای دیکە دەربکرێت.
باسی لەوەشکردوە: سزاکانی دژی ئێران لەگەڵ دەستبەکاربونی دۆناڵد ترەمپ زیاتر دەبن.

نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتوەکان ڕەتیکردوەتەوە هیچ لێدوانێک لەسەر بڕیاری سزاکانی ئەمریکا بدات، لە کاتێکدا نوێنەری ڕوسیا بە تەواوی ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردوتەوە کە باسی لێوەکراوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP