وەزارەتی دارایی عیراق دابەشكردنی مووچەی كانوونی دووەمی راگەیاندو رەتیشی دەكاتەوە هیچ كێشەیەك لەدابەشكردنی مووچەدا هەبێت، ئەمەش لەكاتێكدایە بەشێكی زۆر لە مووچەخۆرانی هەرێم هەتا ئێستا مووچەی مانگی 11 ی ساڵی رابردوویان وەرنەگرتووە.
وەزارەتی دارایی عیراق لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆئەوەدەكات: "دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی كانوونی دووەمی خانەنشینانی سەربازیی و مەدەنی و چاودێری كۆمەڵایەتی دەكرێت".
بەپێی راگەیەندراوەكە: "ئەمڕۆ 5-1-2025، دەست بە تەمویلی مووچەی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی و چاودێری كۆمەڵایەتیی عیراق بۆ مانگی كانونی دووەم كراو مووچەكانیان لەڕێگای بانكەكانی رافیدەین و رەشیدەوە خەرج دەكرێت، هاوكات رەتیكردەوە عیراق كێشەی پارەی نەختینەی بۆ مووچە هەبێت".
ئەمەش لەكاتێكدایە بەشێكی زۆر لەمووچەخۆرانی هەرێم هەتا ئێستا مووچەی مانگی 11 ی ساڵی رابردوویان وەرنەگرتووەو چارەنووسی مووچەی مانگی 12 شیان نادیارە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP