ئه‌ردۆغان جارێکی تر هه‌ره‌شه‌ له ‌ڕۆژئاوای كوردستان ده‌كات

کوردستان
10:04 - 2025-01-07

تورکیا جارێکی تر گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ شەش مانگی دیکە درێژکردەوەو ئه‌ردۆغانیش هەرەشە لەهێزە کوردییەکان‌ و ئیدارەی ڕۆژاوای کوردستان ده‌كات و له‌په‌یامێكدا ده‌ڵێت:"ئەوانەی بیر لەکانتۆن‌و بیرۆکەی جوداخوازی دەکەنەوە، باجەکانیان چەند هێندەی دیکە قورستر دەبێت".
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دوای کۆبونەوەی کابینەی حکومەت په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "ئەگەر لەبارەی یەکپارچەیی خاکی سوریاوە هەست بەمەترسیی بکەین، لەڕێگەی ئۆپراسیۆنی سەربازییەوە شەوێک دەچینەوە ناو خاکی سوریا و هەر هەرەشەیەک دروستبێت، لەناکاو به‌سه‌ریاندا ده‌ده‌ین.
راشیگەیاند: ئێستا ترس لە ئەگەری گۆڕانکارییەکانی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە، لەسوریاو تەواوی ناوچەکە قۆناغێکی نوێ دەستیپێکردوە، چاوەڕوانیمان ئەوەیە، سوریا یەکپارچەیی خاک‌و سەروەریی خۆی بپارێزێت، ڕێگەنادەین ئەو وڵاتە دابەشبێت، هەر مەترسییەک لەسەر یەکپارچەیی خاکی سوریا ببینین، هەنگاوی پێویست دەگرینەبەر".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP