سێرجیۆ کۆنیساوى کارێکى کرد لە مێژووى میلان نەکرابوو!
ئاکۆ بیبانى
سێرجیۆ کۆنیساوى پورتوگالى و راهێنەریی نوێى یانەى
میلانى ئیتاڵى هەرزوو خۆى لەگەڵ یانەى رۆسۆنێرى گونجاندو دەستپێکێکى نمونەیی
نەخشاند کە هەرگیز لە مێژووى یانەکە ڕووى نەدابوو ، وەچەرخانێکى گەورەیی مێژووى
کرد و ئێستا ئۆڵتراسى میلان بەگەشبینیەوە دەڕواننە ئایندەى یانەکەیان و پێیان وایە
لەدەستێکى پارێزراو و زیرەکدایە و داهاتووى یانەکە گەڕانەوە دەبێت بۆ سەردەمى
زێرین .
سێرجیۆ کۆنیساوى پورتوگالى دوای تەنها 5 رۆژ لە وەرگرتنى پۆستى راهێنەرایەتى کردنى یانەى ئەى
سى میلانى ئیتاڵى ، دوو ئاڵنگارى زۆر قورسى تێپەڕاند و بردنەوەى بەسەر دوو ڕکابەرى
مێژووی خۆیدا بەدەستهێنا ، ئەویش بەرامبەر بە یانەکانى یۆڤێنتۆس و ئینتەرمیلان بوو
، شەوى رابردو راهێنەرە پورتوگالییەکە لە دێربیەکى پڕ لە ڕکابەرى و تام و چێژدا ،
لە دێربیەکى ماراسۆنى و دیراماتیکیدا ! دەستشکانەوەى لەگەڵ ئینتەرمیلانى رکابەرى
سەرسەختى کرد و توانى ریمۆنتادا بەسەردا بکات و بەسێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ بردنەوە
بەدەستبهێنێت و نازناوى جامى سوپەرى ئیتاڵى بباتەوە ، ئەمەش ژمارەیەکى پێوانەیی
بووە ، نە لەمێژووى سێرجیۆ کۆنیساوى پورتوگالى ڕوویدابوو ، نە ئەى سى میلان ئەو
مێژووەى بەخۆیەوە بینی بوو .
راهێنەرە
پورتوگالییەکە بووە خێراترین راهێنەر کە لەکەمترین یاریدا نازناو بباتەوە ، ئەمەش
لە دوای ساڵانى 1929 -1930 .
ژمارەى پێشوو بە ناوى مۆنتێلاى راهێنەرەوە بووە کە لە
ساڵى 2016 توانى دوای تەنها 18 یارى لەگەڵ یانەى ئەى سى میلان نازناوى سوپەرى
ئیتاڵى بۆیانەکە بباتەوە .
یانەى ئەى سى میلان بەهۆى ئەنجامە خراپەکانى و نارازی
بوون لە پلان و تەکتیکەکانى بڕیارى دا پاولۆ
فۆنسیکا لە ئەرکى مەشق و راهێنانى یانەکە دووربخاتەوە ، ناوى چەندین راهێنەرى
گەورەو دیارى تۆپى پێ لەسەر مێزى گفتوگۆى یانەکە بوو ، دواجار تاجى راهێنەرایەتى
لەسەر کۆنیساوى پورتوگالى کرا، ئەو راهێنەرەش بەتەواوى لەجێگاى ئیدارەى یانەکە بوو
توانى هەرزوو خۆى لەگەڵ یانەکە بگونجێنێت و یەکەم نازناویش پێشکەش بە گەنجینەیی
یانەى میلان بکات .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP