يانەى بارسێلۆناى کەتەلۆنى دەستبەردارى دۆسییەى ناونوس
نەکردنى دانى ئۆلمۆ و پاو فیکتۆر نابێت و بە شێوەیەکى رەسمى تانەى لە ئەنجومەنى
باڵاى وەرزشى ئیسپانیا تۆمارکردوە ، بەپێى هەواڵێک کە رۆژنامەى ( سپۆرت) ى
کەتەلۆنى بڵاویکردۆتەوە ، ئیدارەى یانەى بارسێلۆنا زۆر بەتوندى دژى تۆمارنەکردنى
ناوى هەردوو ئەستێرەى دیارى یانەکەیان (دانى ئۆلمۆ و پاو فیکتۆر ) وەستاونەتەوەو
لە ئەنجومەنى باڵاى وەرزشى سکاڵایان تۆمارکردوە ، ئەو ئەنجومەنەش 3 رۆژ مۆڵەتى
هەیە تاکو داوای دیکۆمێنتەکان بکات و ئەو پرسە یەکلاى بکاتەوە .
رۆژنامەکە ئەوەشى ئاشکراکردوە ئێستا بڕیارەکە لە دەستی وەزیری
دەوڵەت بۆ وەرزش و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای وەرزش، خۆسێ مانوێل ڕۆدریگێز ئوریبێسە.
یانەى بارسێلۆنا بەهۆى پەیڕەوکردنى یاسایی دارایی
هاوسەنگ لە کێشەیەکى قوڵدایە بەو پێیەى خەرجییەکانى لەداهاتەکانى زیاترە بۆیە
ناتوانێت ناوى ئەو دوو ئەستێرەى تۆماربکات ، لە حاڵەتى شکستى هەوڵەکانى ئیدارەى
یانەکە ئەوا بارسا ڕووبەرووى رةخنەى توندى هاندەران و شکستی قورسى دارایی دەبێتەوە
.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP