سەردانەکەی سودانی بۆ ئێران یەک رۆژ دەخایەنێت

جیهان
16:44 - 2025-01-07

باڵیۆزی ئێران لە بەغدا کارنامەی سەردانەکەی سودانی بۆ تاران ئاشکرا دەکات و دەڵێت سەرۆک وەزیران لە ئێران دۆخە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، بەتایبەتی دۆخی سووریا تاوتوێ دەکات.

میدیای نیمچە رەسمی ئێران، لەسەر زاری محەممەد کازم ئەلسادق، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا بڵاویکردەوە سەردانەکەی سودانی بۆ تاران یەک ڕۆژ دەخایێنێت و تێیدا پرسە دووقۆڵییەکان و پێشکەوتنە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بەتایبەتی لە سووریا تاوتوێ دەکرێت. 

هاوکات ئەم سەردانە بەمەبەستی بەدواداچوونی جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنانەیە کە لە سەردانەکەی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران بۆ بەغدا لەسەری ڕێککەوتبوون.

دوو ڕۆژ پێش سەردانەکەی سودانی بۆ تاران، بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران بە سەردانێکی نهێنی هاتووەتە بەغدا لەگەڵ هەریەکە سودانی و سەرۆکی هێزە چەکدارەکانی بەرەی مقاوەمە کۆبووەتەوە و پێی وتوون تاران ڕێگری له هیچ بڕیارێک سەبارەت بە چارەنووسی  بەرەی مقاوەمە لە عێراق ناکات.

دوای ڕووخانی ڕژێمەکەی ئەسەد، سودانی سەردانی ئوردن و سعودییەی کردووە و پرسە ئەمنییەکانی تاوتوێ کردووە، سبەینێش دەچێتە تاران و لەگەڵ سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP