زیانی ئاگرەکەی کالیفۆرنیا نزیکەی 57 ملیار دۆلارە

عێراق
23:11 - 2025-01-09

بەهۆی بەردەوامیی و پەرەسەندنی ئاگرەکەی چیاکانی لوس ئەنجلوسی ولایەتی کالیفۆرنیاوە، کە بە مەزنترین رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە ئەمریکا دادەنرێت، تاوەکو ئێستا پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە هەزار و 500 باڵەخانە و ناوەندی بازرگانیی رووخاون، زیانە داراییەکان تاوەکو ئێستا بە 52 بۆ 57 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێن.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی ناوەندی ئاکیو وێزەر، زیانە ئابوورییەکانی ئاگرکەوتنەوە لە چوار ناوچەی لوس ئەنجلوسی لەنێوان 52 ملیار بۆ 57 ملیار دۆلارە، لەگەڵ تەشەنەسەندنیشی، پێشبینیدەکرێت قەبارەی زیانەکان زیاتر ببن.

ئەمەش لەکاتێکدایە: پێشتر و لە ساڵی 2023 ئاگرێکی هاوشێوە لە ولایەتی کالیفۆرنیا روویدا زیانەکانی ئاگرکەوتنەوەکە بە 16 ملیار دۆلار خەمڵێندرا، بەمەش زیانی ئاگرکەوتنەوەی ئەمساڵی سێ جار زیاترە.

لە سێشەممە رابردووەوە ئاگر لە زیاتر لە چوار لوس ئەنجلوسی لە کالیفۆرنیا کەوتووەتەوە و تاوەکو ئێستا پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە، بەهۆی ئەو رووداوەوە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا گەشتەکەی بۆ ئیتاڵیا هەڵوەشاندەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP