جۆن بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا هۆشداریی ده‌دات لە مه‌ترسییه‌كانی كشانه‌وه‌ی هێزەکانی ئەمریکا لە باکوری سوریا‌و ره‌خنه‌ش له سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆكی توركیا ده‌گرێت كه هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشه‌كردنه سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌كات.
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (ئه‌لحوره) جۆن بۆلتۆن وتی:" كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له باكوری سوریا، لێدانی گورزێكه له كورد، بەتایبەتی لەگەل َزیادبوونی مه‌ترسییه‌كانی هەڵاتنی چەکدارانی داعش لەو زیندانانەی کە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بەڕێوەی دەبەن."
بۆلتۆن ئاماژەی بۆئەوەشکرد:" ڕووخانی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئەسەد، ڕەنگە دۆخی باکوری سوریا ئاڵۆزتر بکات، بەتایبەتی لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەرژەوەندییەکانی تورکیا لە ناوچەکەدا".
بۆڵتۆن ڕەخنەشی لە سیاسەتەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا گرت، کە هەڕەشەی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکات و وتی: " ئه‌ردۆغان هەوڵدەدات ئاواته‌كانی فراوانخوازیی عوسمانییەکان ببوژێنێتەوەو قه‌ڵه‌مه‌ڕه‌وییه‌كانی لە باکوری سوریا فراوانبكات، كه ئه‌و هەنگاوانه‌ش له دەرەوەی چوارچێوەی هاوپه‌یمانیی ناتۆیه، هه‌رچه‌نده توركیا ئه‌ندامه له‌و هاوپه‌یمانییه"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP