بڕیارە سبەینێ 12/1/2025 ئەنجومەنی نوێنەرانی
عیراق، یەکەم کۆبوونەوەی ئەمساڵ بۆ هەمواركردنەوەی یاسای تەمەنی خانەنشینی كە لە
60 ساڵەوە بكرێتەوە بە 63 ساڵ ئەنجام بدات و بەپێی كارنامەی پەرلەمانیش خوێندنەوەی
یەكەم بۆ پێشنیازی هەمواركردنەوەی یاسای خانەنشینی دەكرێت.
هەروەک لە کارنامەکەدا هاتووە لەدانیشتنەکەدا
خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای رێكخستنەوەی خزمەتگوارییەكان دەكرێت، هەروەها
بڕیارە رۆژی دووشەممەش 13-1-2025 ئەنجومەنی نوێنەران كۆببێتەوە بۆ گفتوگۆكردن و
خوێندنەوەی چەند پرۆژەیاسایەك، بەپێی كارنامەكەش یەكێك لە تەوەرەكان گفتوگۆكردن و
خوێندنەوەی دووەم دەبێت بۆ پرۆژە هەمواری یاسای بودجە بۆ ساڵی 2023 و 2024 و 2025.
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند:
خاڵی سەرەكیی هەموارەكە تایبەتە بە تەمەنی خانەنشینی و پێشنیازەكە بۆ ئەوەیە
تەمەنی خانەنشین بوونی فەرمانبەران لە كەرتی گشتی بكرێتەوە بە 63 ساڵ كە ئێستا
بەهۆی هەمواری یەكەمی یاساكە لە ساڵی 2019 كراوەتە 60 ساڵ".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP