د.خالید شوانی وەزیری دادی عیراق، بە ئامادەبوونی
بەڕێوەبەرانی گشتیی فەرمانگەی یاسایی و فەرمانگەی تۆماری خانووبەرە، لەگەڵ بەڕێوەبەرانی
بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانووبەرە لە پارێزگای کەرکوک لەگەڵ هادی عامری سەرۆکی لیژنەی
مادەی (140) کۆبووەوە.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا، پرسی ئەو زەوییە
کشتوکاڵییانەی کە یاسای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان لە پارێزگای کەرکوک
دەیانگرێتەوە تاوتوێکرا، هەروەها میکانیزمە یاسایی و کارگێڕییەکان تاوتوێکران بۆ دڵنیابوون
لە جێبەجێکردنی بڕیارە پەیوەستەکان بە پێی یاسا و دەستەبەرکردنی دادپەروەری بۆ هەموو
لایەنە پەیوەندیدارەکان.
وەزیری داد جەختی لە گرنگیی جێبەجێکردنی یاسا
کارپێکراوەکان بە شێوەیەکی بێلایەن و شەفافانە کردەوە، هاوکات پاراستنی مافی هاووڵاتییان
و جووتیاران، لەسەر بنەمای پرەنسیپەکانی یاسایی دادپەروەرانە کە چارەسەرکردنی ئەم
پرسە بە شێوەیەک مسۆگەر بکات کە سەقامگیریی یاسایی و کارگێڕیی لە پارێزگاکەدا بەدیبهێنێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP