یۆنامی: هیچ مەترسییەك لەسەر عیراق نییە

عێراق
15:24 - 2025-01-12


محەمەد حەســان نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق رایگەیاند: لە عیراق ئازادی رادەبڕین و بیروڕای سیاسی جیاواز هەیەو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن هەیەو هەموو لایەنە سیاسییەكانیش بڕیاریانداوە پابەندی پرۆسەی سیاسی وڵاتــــبن.
وتیشی: لەژێر رۆشنایی پرۆسەی سیاسی ئێستای عیراق و، ئەو سیستمەی دامەزراوەكانی پەیڕەوی دەكات، هیچ مەترسییەك لەسەر عیراق نــــییە.
نوێنەری یۆنامی جەختیشیكردەوە: نەتەوە یەكگرتووەكان دەست لە كاروباری ناوخۆی عیراق وەرنادات.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP