سەرۆک کۆمار پێشوازیی له‌ سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمان ده‌كات

عێراق
17:31 - 2025-01-12


سەرۆک کۆمار د. لەتیف جەمال ڕەشید پێشوازیکرد لە عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمان و لە میانی دیدارەکەدا ئەمڕۆ کە یەکشەممە 12-1-2025 لە کۆشکی بەغدا بەڕێوەچوو، باس لە ئاستەنگە ئابوورییەکانی بەردەم وڵات و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان کرا، لەو بارەیەوە سەرۆک کۆمار ئاماژەیکرد بە پێویستیی کاراکردنی ڕۆڵی چاودێریی لیژنەی دارایی و بەدواداچوونکردن بۆ رێکخستنی میکانیزمەکانی خەرجکردنی باجی دارایی بۆ دامەزراوەکانی دەوڵەت بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و گونجاو، هەروەها باس لە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو دامەزراوانە کرا بە پێی یاسا و ڕێساکانی کارپێکراو بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی گەلی عێراق و گەلەکەی بکات.

سەرۆک کۆمار گرنگیی چارەسەری ڕیشەیی و جددی لە چوارچێوەی دەستوور سەبارەت بە کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دوپاتکردەوە بە شێوەیەک کە مافی هاووڵاتییان بپارێزێت بە فەرمانبەران و خانەنشینەوە لە سەرتاسەری وڵاتدا.

سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لەسەر سەقامگیری ئابووری و ئەمنی و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ هاووڵاتیان و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بە ئاراستەی کارکردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و  داخستنی ئەو بوارانەی کە گەندەڵی دروست دەکات و ڕەخساندنی دەرفەتی کار بۆ بێکاران بە دەستپێکردنی پرۆژەکانی وەبەرهێنان و گەشەسەندنی ناوچەکان، جگە لە چارەسەرکردنی دۆسییەی گرێبەست و کرێکارانی لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.

لای خۆیەوە عەتوانی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆک کۆمار دەربڕی بۆ ڕێنماییە بەنرخەکانی و پەرۆشی بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی هەموو هاووڵاتیان، هاوکات باسی لە هەوڵەکانی لیژنەکە و پلانە ستراتیژییەکان بۆ سەرۆک کۆمار کرد لەبارەی  دابینکردنی پێداویستییەکان بۆ هاوڵاتیان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP