عیماد ئەحمەد لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری پیرۆزباییی ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵ 8 دەكات
ئەمەش دەقی پیرۆزباییەكە :
بەڕێز سەرۆکی بۆردی بەڕێوەبردنی کەناڵ 8
بەڕێزان میدیاکارانی ئازیزی کەناڵ 8
دوای سڵاو
لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەم ، بەبۆنەی یەکەمین ساڵ یادی دامەزراندنی کەناڵەکەتانەوە .
کەناڵەکەتان لە ماوەی کارکردنی میدیایی ، پیشەیدا بەرپرسیارانە توانی لەئاست هەواڵ و گۆڕانکاری و پێشهاتەکاندا بێت، کە ئەمە جێگای دەستخۆشی و ستایشمانەو هیوادارین لە ساڵی نوێی کارکردنیشتاندا وەک هەمیشە راستگۆیی و وردی رەنگ بداتەوە لە بەرنامەکانتاندا .
هەر شادبن و بمێنن بۆ خزمەتکردنی کاروانی راگەیاندنی کوردی و گەلەکەمان .
عیماد ئەحمەد
١٨ / ١ / ٢٠٢٥
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP