ئاسۆ مامەند ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵ8 پیرۆز دەکات

کوردستان
16:37 - 2025-01-18

ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، بۆ یەكەمین ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵ 8 پەیامێكی بڵاوكردەوە و لە پەیامەكەدا پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی سەرۆک و ئەندامانی بۆردی بەڕێوەبردن، و میدیاکاران و رۆژنامەوانانی كەناڵەكە دەكات.

دەقی پەیامەكە :

بەڕێزان/ سەرۆک و ئەندامانی بۆردی بەڕێوەبردن، و میدیاکاران و رۆژنامەوانانی ئازیزی کەناڵ8
سڵاوێکی گەرم..
بەبۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێک بە سەر دەستپێکردنی پەخشی کەناڵەکەتان، جوانترین پیرۆزباییتان لێدەکەم.
کەناڵ8 لە ماوەی ساڵێک لە کارکردنیدا، سەرەتایەکی دڵخۆشکەر بوو کە توانیی پیشەییانە ئەرکە میدیاییەکانی راپەڕێنێت، و بەرپرسیارانە لە ئاست ھەواڵ و رووداوەکاندا بێت، و وێنە راستەقینەکە پیشانی بینەران بدات.
ھیوادارین لە ساڵی نوێشدا، بە هەمان تیۆر و مۆدێلی میدیایی کە رەنگدانەوەی گەشەسەندنی واقیعی کوردەوارییە، پەرەی زیاتر بە هەواڵ و بەرنامەکانتان بدەن لە پێناو بەرەو پێشبردنی زیاتری کایەی میدیایی.
دووبارە ساڵیادی کەناڵەکەتان پیرۆزبێت

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP