كۆتایی بەكارەكانی هەڵدانەوەی گۆرە بەكۆمەڵەكەی تل شێخیە دەهێنرێت

عێراق
18:16 - 2025-01-18

دەزگای شەهیدانی عیراق لە بڵاوكراوەیەكدا ژمارەی ڕووفاتە ئەنفالكراوەكانی نێو گۆڕە بە كۆمەڵەكەی سەماوە ئاشكرا دەكات و ئاماژە بەوەشدەكات كە لەهەمان ناوچەدا حەوت گۆڕی دیكەی بەكۆمەڵ دۆزراونەتەوە

ئەمڕۆ شەممە دەزگای شەهیدانی عیراق كۆتایی بە كارەكانی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكەی ناوچەی ( تل شێخیە ) لە بیابانەكانی سەماوە هێنا و لە بڵاوكراوەیەكدا ڕایگەیاند : 155 رووفاتی ئەنفالكراو لەنێو گۆڕە بەكۆمەڵەكەی بیابانەكانی سەماوە بوون كە سەرجەمیان ژن و منداڵن و سەرجەمی رووفاتەكان هەڵگیراونەتەوە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەیدا دەزگای شەهیدانی عیراق ئاماژەی بەدۆزینەوەی حەوت گۆڕی دیكەی بەكۆمەڵ كردووە لە هەمان ناوچەدا و ئاماژەی بەوەشكردووە كە لە داهاتوویەكی نزیكدا دەستدەكەن بە هەڵدانەوەیان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP