ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لەپهرلهمانی
عێراق ئاشکرایکرد، لەچوارچێوەی یاسای بودجەیی گشتیی بۆ ساڵی 2025، بوجەیەکی گەورە
بۆ کڕینی چەکی فەڕەنسییو کۆری تەرخانکراوە.
محەمەد شەمەری ئەندامی لیژنەکە لەلێدوانێکی
ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی بودجە لەلایەن پهرلهمانهوه پەسەند
دەکرێت، وەزارەتی بەرگریی دەست بە ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ چەند وڵاتێک بۆ
دابینکردنی چەکی مامناوەند و قورس بۆ سوپای عێراق دەکەن، جگە لەفڕۆکەی جەنگیی و
سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی.
هەروەک وتویەتی: وەزارەتی بەرگریی پلانی هەیە
ئەمساڵ هەماهەنگیی لەگەڵ لایەنی فەرەنسیی بکات بۆ بەدەستهێنانی فڕۆکەی
"کاراکال" بۆ بەرزکردنەوەی توانای هێزی ئاسمانیی عێراق.
باسی لەوەشکرد عێراق پلانی ڕێککەوتنی لەگەڵ
کۆریای باشور هەیە بۆ دابینکردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی بەئامانجی پاراستنی
ئاسمانی عێراق لەهەر پێشێلکارییەکی دەرەکیی.
سەبارەت بەهاوکاری لەگەڵ ڕوسیا، شەمەری جەختی
لەوەکردوهتەوە، ئەو سزایانەی ئەمریکا بەسەر مۆسکۆدا سەپێنراون، ڕێگرن لەوەی عێراق
گرێبەست لەگەڵ لایەنی ڕوسی لەبواری پڕچەککردنی سوپادا بکات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP